سنووری بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ٢٣:٣٦

هەنگاو: سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سارۆ وەیسی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٠ی جێنیوەری ٢٠٢٤)، سارۆ وەیسی، تەمەن ٢٠ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژال"ی بانە بریندار بوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاوە سەرەڕای ئەوەیکە هیچ کۆڵێکی پێنەبووە، بە چەکی کڵاشینکۆف کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە و پێی بریندار کراوە و بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە