بەندیخانەی نەغەدە؛ حوسێن بورکە سزای بەندکران و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپا

٣١ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ٠٨:٢٤

هەنگاو؛ هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

حوسێن بورکە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ٤٢ مانگ بەندکران و یەک ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری ئورمیە سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا حوسێن بورکە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتی خەڵکی گوندی "سوغانلو" سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی حوسێن بورکە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکران و یەک ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری ئورمیە سزا درا.

ئەم سزایە بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" دەرکراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوو دا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندرا.

حوسێن بورکە، ڕۆژی دووشەممە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، دوای بانگکران و سەردانکردنی بۆ دادگای شاری پیرانشار، دەستبەسەر کراو بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گواسترایەوە. ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ڕەزبەریش دەستبەسەر کرا و ٢٩ی ڕەزبەر دوای دوو هەفتە دەستبەسەر کران ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە