ئیسفەهان، مەحموود مێهرابی سزای سێدارەی بەسەردا سەپا

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١١:١٦

هەنگاو؛ دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

مەحموود مێهرابی، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپورتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەحموود مێهرابی، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری موبارەکە سەر بە پارێزگای ئیسفەهان لەلایەن لەقی پێنجەمی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان بە تۆمەتی "افساد فی‌الارض" سزای سێدارە بە سەریدا سەپێندراوە و سزاکەش بۆ پارێزەرەکانی ناوبراو خوێندرایەوە.

خوازەنانەی مەحموود مێهرابی ڕەزبەری ٢٧٢٣، بە ١٨٧ تۆمەت کە لەوانەدا افساد فی‌الارض بووە لەلایەن لەقی دووهەمی لێکۆڵینەوە دادگای گشتی و شۆڕشی شاری موبارەکە لە پارێزگای ئیسفەهان دەرکراوە.

بابەک فارسانی یەکێک لە پارێزەرانی داکۆکیکەری مەحموود مێهرابی سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە لاپەڕەی ئیکسی خۆیدا نووسیویەتی کە دادگا ڕاگەیەنراوی فەرمی سزاکەی، ڕانەگەیاندووە و پارێزەرانی مەحموود مێهرابی بە ئامادەبوون لە لەقی ئەو دادگایە و خوێندنەوەی سزاکە، لە ناوەڕۆکی ئاگادار بوونەتەوە.

بەپێی خوازەنامەی دەرکراو کە بە پشتبەستن بە سکاڵای ٧٧ شکایسکاڵاکەرەوە دەرکراوە، مەحموود مێهرابی بە تۆمەتی "افساد فی‌الارض" لە ڕێگای ئەنجام دانی بەربڵاو بڵاوکردنەوەی درۆ لە لاپەڕەی ئینستاگرامی، بانگەشە دژی سیستەم، هاندانی هێزەکانی سەربازی بۆ ئەنجام نەدانی ئەرک، هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتن، سوکایەتی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی" و تۆمەتانی دیکە تۆمەتبار بووە.

مەحموود مێهرابی، بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە کردنەوەی دۆسییەی نوێ دژ بە خۆی سەبارەت بە تۆمەتانێک وەکوو "بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی تاوانباریەت لە میدیاکان" و "سوکایەتی بە ئیمامەکان و پیرۆزییەکان" ڕووبەڕوو بووەوە.

ناوبراو ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ئیسفەهان دەستبەسەر و ٢٥ی ڕەشەممە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسڤەهان (بەندیخانەی ناوەندی) ئازاد کرا. ناوبراو دوای چەند کاتژمێر، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گەڕێندرایەوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە