زیاتر لە سەد چالاکی مەدەنی داوایان لە وریشە مورادی کرد کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت
هەنگاو؛ هەینی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤
هاوکات لەگەڵ شازدەیەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لەبەندیخانەی ئڤینی تاران دەستبەسەرە، زیاتر لە سەد چالاکی مەدەنی بە ڕاگەیەندراوێک کە کۆپییەکی دەست هەنگاو کەوتووە داوا دەکەن کە ناوبراو کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.
دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛
بەیاننامەی زیاتر لە سەد چالاکی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی و داواکاری کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەی بۆ درێژەی خەباتی مەدەنی و مافخوازانە
دوو حەوتوو بەسەر مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی تێپەڕی. بۆ ماوەی دوو حەفتە لەگەڵ مانگرتنەکەیدا هاوارێکی بەرزی بەرزکردەوە و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو سزا دڕندانەی کە بەسەر زۆرێک لە هاوڵاتیاندا سەپێنرا.
لەم ساتە هەستیار و گرنگانەدا ئێمە وەک بەشێک لە کۆمەڵگایەک کە باوەڕمان بە دادپەروەری و ئازادی و مافی مرۆڤ هەیە، لەگەڵ وریشە مورادی وەستاوین. وریشە هێمای بەرخۆدانی مەدەنییە، کە لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە ستەم و نایەکسانی و ناڕەوا و زیادکردنی حوکمی لەسێدارەدان بە مانگرتن لە خواردن نیشانداوە.
مانگرتنەکەی تەنها هێمای ئیرادەی پۆڵاین نییە دژی ستەم، بەڵکو دەنگێکە کە هاواری حەقیقەت و بەرخۆدان دەگەیەنێتە گوێی جیهان. ئێمە بە دڵمان تێدەگەین کە بە چ بارودۆخێکی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە و چ بڕیارێکی مەترسیدار و تێچووی زۆری هەڵبژاردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەم نادادپەروەریانە.
سەرەڕای ئەوەش، ئەمڕۆ وەک هاوەڵانی ڕێگای خەباتی مەدەنی، داواکارین کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت. خەباتی ئەو نەک هەر لە مانگرتنی ئێستادا، بەڵکو لە هەموو ئەو چالاکی و هەوڵانەی تا ئێستا داویەتی دیارە. ئەو ئەو کەسایەتیەیە کە کۆمەڵگای ئێمە پێویستی پێیەتی بۆ درێژەدان بە خەباتی مەدەنی و نوێنەری هەموو ئەو کەسانەیە کە ئاواتی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دادپەروەرانەیان له دڵدایه.
بە هیچ شێوەیەک مەبەستمان نییە گرنگی و مانای ئەم بەرخۆدانه پشتگوێ بخەین؛ بەپێچەوانەوە ئێمە کردەوەی ناوبراو بە یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی ڕێبازی بەرخۆدانی مەدەنی دەزانین. بەڵام وەک چۆن خودی وریشە مورادی هەمیشە جەختی لەسەر ڕۆڵی کۆمەڵگا و بەشداری چالاکوانان کردووەتەوە، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە ئامادەبوون و توانای ئەو بۆ درێژەدان بە ڕێگاکە هەیە. بەرخۆدانی مەدەنی پێویستی بە هێز و دەسەڵات و خۆڕاگری هەیە، چونکە ئەم خەباتە خەباتێکی درێژخایەن و پڕ له کۆسپ و ئاستەنگه.
داوا لە بەڕێزیان دەکەین کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و دەرفەت بە ئێمە و ئەوانی دیکە بدات کە لەگەڵیدا بەردەوام بین لە تێکۆشانی ئازادی و دادپەروەری و هەموو هێزمان کەڵک وەربگرین. نابێت هیچ شتێک لە ژیانی مرۆڤ بەنرختر بێت و پێویستمان بەوەیە کە لەگەڵ هەموو بوونەکەیدا ئامادە بێت، نەک تەنها لەم ساتەدا، بەڵکو بە درێژایی ڕەوتی بەرخۆدانەکە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئێمە، کۆمەڵێک چالاکوان هاوتەریب لەگەڵ هەموو هێزە ئازادیخوازەکان، بڕیارمان داوە ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، بە مەبەستی پاراستنی هەوڵە ئازا و خۆڕاگرییەکانی، و وەک ڕەمزی هاودەنگی و پاڵپشتی، مانگرتن لە خواردن بگرین . هەرچەندە ئەم کارە بە بەراورد لەگەڵ بزووتنەوە ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان بچووکە، بەڵام هەنگاوێکی بەرچاوە لە پشتیوانیکردنی ئەو و بزووتنەوە مەدەنییە بەرفراوانه. ئەم هەوڵه هاوسۆزی ئێمە لەگەڵ وریشە و هەموو ئەو کەسانە نیشان دەدات کە هەوڵی دادپەروەری و ئازادی دەدەن. سەرەڕای ئەوەش داواکارین دوای ئەم ڕۆژە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت، چونکە بزووتنەوە مەدەنی و ناڕەزایەتییەکان ڕێگایەکی سەخت و دوورودرێژیان هەیە و پێویستمان بە بەردەوامی ئامادەبوونی چالاکوانان هەیە بۆ ئەوەی بەو ڕێچکە ئاڵۆزەدا بڕۆن. ئێمە بە تەواوی هاوسۆزین لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتی وریشه لە دژی لەسێدارەدان و پێمان وایە ئەو جۆرە حوکمە نامرۆڤانەیە کە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە ژیانی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە، تەنیا بە هاوپشتی و ناڕەزایەتی بەکۆمەڵ و بزووتنەوەی مەدەنی دەتوانرێت بوەستێنرێت. پێویستە هەریەکێک لە ئێمە دەنگی ئەم ناڕەزایەتییە بین و دەست لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ نەهێنین.
محەممەدکەریم ئاسایش
فەخرەدین ئامێدیان
مەعسوومه ئیبراهیمی
تەیب ئەحمەدی
دلێر ئەسکەندەری
شەهریار ئۆسکوویی
نازی ئۆسکوویی
موژگان ئەسڵانی
زارا ئەمجەدیان
سروه ئەمجەدی
پەرەستوو ئەڵڵایاری
هەستی ئەمیری
فەریبا باباخانی
شیوا بەسیری
سوهراب بەهرامی
تەکتم بەهرامی
سوهەیلا بەهرامی
سیما بێورانی
شەریفه پاشایی
لەیلا پاشایی
سروه پوورمحەممەدی
سۆما پوورمحەممەدی
سارا پوورنیک
سوهراب جەلالی
سیمین چایچی
فیردەوس حاتەمی
نەسرین حسەینزاده
ئارەزوو حوسێنی
ڕۆئیا حیشمەتی
فەریده حەمیدی
مەهین خاتوونی
قانع خاتری
سورەیا خدری
خەلیل دوورگیران
خەبات دێهدار
فەرزانه ڕاجی
سووسەن ڕازانی
ژیلا ڕەحیمی
ژاڵه ڕوستەمی
سپیده ڕەشنۆ
شەهرزاد ڕەزایی
عەلیڕەزا ڕەزایی
مریەم ڕەزایی
ڕووناک زەمانی
کاوه زاهیدی
بژوێن زەندی
فەرەح زەندی
بەهار زەنگیبەند
کامران ساختمانگەر
باران ساعیدی
پەیمان سالم ویشکایی
فەوزیه ستاری
ڕامیار سەرسێفی
چنوور سەعیدی
لادەن سەعیدی
شیرین سەلیمی
کولسووم سەیدئیبراهیمی
شادی شاڵاوی
محەممەد شەعایی
فەتانه سادقی
فەریده سادقی
سۆما سەفاری
مریەم تالبی
مریەم تێهرانی
ڕەزا تەهماسبی
شۆڕش تەهماسبی
لەیلا عەباسی
فەتانه عەبدولحسەینی
زیبا عەزیمخانی
ئایدا عەموویی
لەیلا عەنایەتزاده
جەمشید غوڵامی
پەرەستوو فەجر شێخولئیسلامی
سیمین فرووهەر
دینا قاڵیباف
پەرەستوو قوربانی
چیاکۆ قوربه
شەمسی قوربهیی
گوڵباخ کاکەخانی
مێلیکا کاوەندی
موژگان کاووسی
سەعادەت کوردپوور
شیرین کەریمی
مەەجید کریمی
عەتیه گوڵچینی
شەرافەت لوتفی
سابیر لوتفی
ژینا مودەڕیس گورجی
ئارینا مودەڕیس گورجی
فایزه مودەڕیس گورجی
هۆنیا مودەڕیس گورجی
مەرزیه مورادوەیسی
سەعدیه مورادی
شادی مورادی
شەقایەق مورادی
مەرزیه مورادیان
شەیدا مەردۆخی
نەفیسه محەممەدزاده
واران محەممەدنژاد
ویدا محەممەدنژاد
چنوور محەممەدی
زارا محەممەدی
مونیر محەممەدی
نیشتمان محەممەدی
نووشین محەممەدی
سروه مەجیدی
سوگوڵ مشکین قەڵەم
سەیران مینبەری
مریەم مینبەری
نادیه مینبەری
فاتمه مەهدەوی
شوکروڵڵا ناسیحی
سەعید نادری
هێرش ناوگەرانزادە
شری نەجەفی
سورەییا نوور
نەفیسەل نووری
ژیلا یووسفی
شیلان یووسفی
ئیلهام ڕەسووڵی
سابیر لوتفی
مەجید کەریمی
فەیسەڵ نووری
کامران ساختمانگەر