ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامی و مانگرتن لە خواردنی وشکی عەزیزە مورادیان لە بەندیخانەی سنە
هەنگاو؛ چوارشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٥
عەزیزە مورادیان هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سنە کە لە مانگێک پێشەوە لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنووس و دۆخی ناجێگیری خۆی لە بەندیخانەی سنە مانی لە خوارن گرتووە. ئەم هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکران لە مەریوان بۆ بەندی ژنان لە سنە گواسترابوویەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٢١ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، عەزیزە مورادیان، خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە دانیشتووی مەریوان لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنووسی خۆی لە بەندی ژنان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە شێوەی ویشک مانی لە خواردن گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، عەزیزە مورادیان لە سێ ڕۆژ پێشەوە لە مانگرتن بە بەردەوامی دەستبەسەرکران، ناڕوونی دادوەریی و دۆخی خۆی لە دەستبەسەربوون، مانگرتنی وشک (خواردن و ئاو) دەست پێکردووە.
عەزیزە مورادیان سەرەڕای ٢٣ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانەوە، هەتا ئێستا لە دۆخی ناڕوونی دادوەرییدایە و داواکاری ئازادی کاتی ئەو بە دانانی بارمتە ڕەت کراوەتەوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی لە مەریوان دەستبەسەر کرا.
هەروەها هێزەکانی ئیتلاعات سەرەڕای دەستبەسەرکران، بە تەواوەتی شوێنی کارەکەی ناوبراویان پشکنین کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە کەرەستە شەخسییەکان، بریتی لە موبایلەکەی، زەبت کراون.