کوژرانی ئەندامێکی پژاک لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی سوپا

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٣:٢٧

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە پێکدادانێکی چەکداری لە ڕێگای پیرانشار- مەهاباد و کوژرانی کەسێک، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی خۆی لەو پێکدادانە چەکدارییەدا ڕاگەیاند. لە چارەنووسی دوو کەسی دەستبەسەرکراویش هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٨ئۆکتۆبەر ٢٠٢٤)، مەولان ڕۆستەمی، ئەندامی پژاک لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسدارن لە جادەی پیرانشار-مەهاباد کوژرا.

بە پێی هەواڵێک کە میدیاکانی نزیک لە پژاک ڕایگەیاندووە، مەولان ڕۆستەمی ناسراو بە "شۆڕش قەڵات"، ٤٥ساڵە و خەڵکی گوند سیسێر سەر بە شاری سەردەشت بووە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە سوپای پاسداران بڵاوی کردبووە، دەستبەسەرکرانی دوو کەسی دیکەی ڕاگەیاندووە بەڵام ناسنامەیان نەخراوەتە ڕوو. لە میدیاکانی نیزیک لە پژاکیش هەواڵێک لەو دوو کەسە دەستبەسەرکراوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە