کوژرانی جاشێک بە دەستی گرووپێکی چەکداری نەناسراو لە بانه

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٥:٢٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

یەکێک لە جاشەکانی دانیشتووی گوندی خواجامێری بانە بە ناوی "کەریم بەسی" کە لە هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران بوو، لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسراوەوە کوژرا. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپەرسیۆنەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٣٠ی جولای ٢٠٢٦)، یەکێک لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە ناوی کەریم بەسی لە گوندی خواجامێری سەر بە شارستانی بانە لەلایەن کەسانی چەکدارەوە کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، کەریم بەسی، خەڵک و دانیشتووی گوندی «خواجامێر»ی بانەیە. ناوبراو لە هێزە چەکدارە خۆجێییەکانی سەر بە سوپای پاسداران (ناسراو بە جاش) بووە و هاوکات وەک میرئاوی گوندەکەش چالاکیی کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ حیزب یان لایەنێک بە شێوەی فەرمی بەرپرسیارێتیی ئەم ئۆپەرسیۆنەی نەگرتووەتە ئەستۆ و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران و دامەزراوەکانی سەر بە سوپای پاسداران وردەکاریی ئەم هەواڵەیان بە شێوەی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە