پیرانشار؛ کوژرانی حامد دائی‌زادە، لە کادیرەکانی بڕیارگەی ڕەمەزانی سوپای پاسداران لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢٢:٢٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

حامید دائی‌زادە (ناسراو بە حامید باقرزادە)، لە کادیرەکانی بڕیارگەی ١٢٤ی ڕەمەزانی سەر بە بڕیارگەی حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە پیرانشار کوژرا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسدارانیش بە سەختی بریندار بووە. ڕێکخراوی "خۆری هیوا" بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٢٥ی جولای ٢٠٢٦)، لە چوارڕێی "نیروگاه"  پیرانشار، ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەم دوو کادیرەی سوپای پاسداران کرایە ئامانجی هێرشێکی چەکداری و لە ئەنجامدا حامد دائی‌زادە، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئورمیه کوژرا و کادیرێکی دیکەی سوپاش بە سەختی بریندار بوو.

ڕێکخستنی «خۆری هیوا» بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و بەیاننامەیەکی فەرمی لە پەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا، بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشە و کوژرانی ئەم ئەندامەی سوپای پاسدارانی گرتووەتە ئەستۆ.

ئەم ڕێکخستنە هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە ڕایگەیاندووە کە ئەم ئۆپەرسیۆنە لە تۆڵەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ سەر حیزبە کوردستانییەکان ئەنجام دراوە.

شایانی باسە کە ڕێکخستنی «خۆری هیوا» پێشتریش بەرپرسیارێتیی کوژرانی دوو ئەندامی دیکەی سوپای پاسدارانی لە پاوا گرتبووە ئەستۆ.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە