بەندیخانەی دیزڵاوای كرماشان؛ کوژرانی بەندکراوێک بە چەكی سارد لە ئەنجامی تێكەڵچوون لە نێوان بەندكراوان

١١ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٩:٥٤

هەنگاو؛ دووشەممە ١١ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥

سامان جەلیلیان، بەندكراوی كورد و بەندكراو لە بەندیخانەی ناوەندیی كرماشان، بە هۆی لێدان بە چەكی سارد لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی نێوان بەندکراوان لەم بەندیخانەیە، بریندار بوو و گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە  ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی خاكەلێوەی ٢٧٢٤ (٢٩ی مارسی ٢٠٢٥)، سامان جەلیلیان، دوای سێزدە ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بە هۆی قووڵی برینەكانی لە ئەنجامی تێكەڵچوون لە بەندیخانەی دیزڵاوای كرماشان گیانی لە دەست دا.

ئەم بەندكراوە لە ڕێكەوتی ٢٧ ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، بە هۆی لێدان بە چەكی سارد و  كەوتنی سەری لە كەلوپەلێ قورس، بە سەختی بریندار بوو و چووبووە كۆما.


هەنگاو بەردەوام لە بارەی نەبوونی ئەمنییەتی گیانی بۆ بەندكراوان لە ناو بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری داوە.

بە پێی لێكۆڵینەوە و بەڵگەكان لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای هەبوونی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان، بەردەوام جۆرەكانی چەكی سارد بە چاوەدێری و دەستێوەردانی ماڵیی مەئموورانی بەندیخانە دەبرێتە ناو بەندیخانە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە