خۆکوشتنی یوونس سوهەیلبەیگی، بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٠٠:٠٨
هەنگاو؛ دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
بەندکراوێکی کورد و خەڵکی ئیلام بە ناوی یوونس سوهەیلبەیگی بە هۆکارگەلێکی نادیار لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، یوونس سوهەیلبەیگی، بەندکراوی خەڵکی حەوت کانی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یوونس سوهەیلبەیگی پێش ئەمە بە بۆنەی ئانجامدانی تاوانە گشتییەکان دەستبەسەرکرابوو و دوای بڕیاری سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ئیلام گواسترابوویەوە.
هەتا ئێستا هۆکاری سەرەکیی هەوڵی خۆ کوشتنی ییوونس سوهەیلبەیگی ڕوون نییە. تەرمی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە لە گوندی حەوت کانی بە خاک سپێردرا.
سەرچاوە: Hengaw