بەندیخانەی قزڵحیسار؛ گیانلەدەستدانی ڕەزا مەلەکی بەندکراوی کورد بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی

٣ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٣:١٥

هەنگاو؛ شەممە ٣ی جۆزەردانی ۲۷۲۵

بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان بەناوی ڕەزا مەلەکی بەهۆی نەخۆشی و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۲ی مەی ۲۰۲۵)، ڕەزا مەلەکی، بەندکراوی تەمەن ۳۷ ساڵی کورد و خەڵکی هەرسین بەهۆی نەخۆشی جەرگ و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە هۆڵی دووی ئەندەرزگای ۱۵ی بەندیخانەی قزڵحیسار گیانی خۆی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەزا مەلەکی، ئەو بەندکراوە سەرەڕای نەبوونی هیوای دوکتۆرەکان بە درێژەی ژیانی، لە ئازادی و ئەگەری ژیان لەگەڵ بنەماڵەکەی لە دوایین ڕۆژانی ژیانیدا بێبەش بووە.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕەزا مەلەکی یەک ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو بەڵام تا ئێستا هیچ دانیشتنێک بەمەبەستی ڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ناوبراو بەرێوە نەچووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە