سەردەشت، لەئەنجامی پێکدادانێکی چەکداری یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

هەنگاو؛ هەینی ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
لە ئاکامی پێکددانێکی چەکداری لە سەردەشت، پلەدارێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی مەیسەم کەبیری کوژراوە و دوو کەسی دیکە بریندار بون، ڕێژەی کوژراوانی سەر بە حکومەتی لە پێکدادانەکانی ئەم دواییانەدا گەیشتە ٤ کەس.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٥ی جولای ٢٠٢٥)، لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان و هێزەکانی سوپای پاسداران جێگیر لە پاسگای "ئاغلان"ی سەر بە سەردەشت، مەیسەم کەبیری خەڵکی میاندواو کوژراوە و دوو کەسی دیکە بریندار کراون.
دەوترێت، ئەم پێکدادانە لە نێوان لقی سەربازیی "پژاک" و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە سنووری بانە سێ ئەندامی هێزی ئینتزامی بە ناوەکانی سەجاد ئەدیب، عەلی بوداق و سینا سەتاروەند تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی دەڕەشار کوژراون و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.