پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی تاهیر باپیران و سیامەند ئیسماعیلی بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە

٢٤ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢٠:١٧

هەنگاو؛ دووشەممە ۲۴ی سەرماوەزی ۲۷۲۵

تاهیر باپیران و سیامەند ئیسماعیلی، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۲۴ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۱۵ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، تاهیر باپیران و سیامەند ئیسماعیلی، خەڵکی گوندی «شیناوێ» سەر بە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان و بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە ئەنجام دراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە