سنە؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مامۆستا حامید عەباسی

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢٣:٣٣

هەنگاو؛ شەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

یەکێک لە چالاکانی مەزهەبیی دانیشتووی سنە، بەناوی مامۆستا حامید عەباسی ماوەی یەک حەفتەیە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، مامۆستا حامید عەباسی، بەر نوێژی مزگەوتی "شێخ ڕەش" سەر بە گەڕەکی نایسەری سنە دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مامۆستا حامید عەباسی، لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تا ئێستا لەسەر چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو مامۆستایە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە