سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی سەیران خەسرەوی، چالاکی مافەکانی ژنان

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٥:٣٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

سەیران خەسرەوی، چالاکی مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە لە ٢٥ ڕۆژ پێشترەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی سەیران خەسرەوی، تەمەن ٣٧ ساڵ و لە چالاکانی مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، تا ئێستا زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەیران خەسرەوی، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە سازکردنی کەشی ترس و چوونی نایاسایی بۆ نێو ماڵی ناوبراو لە سنە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابۆوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەیران خەسرەوی لە ماوەی ڕابردوودا لە تەواوی مافە سەرەکییەکانی خۆی وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش بووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە