تیکاب؛ دەستبەسەرکرانی عابید عەلیزادە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٣:٥٠

هەنگاو؛ هەینی ۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ 

عابید عەلیزادە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی تیکاب و چالاکی ڕاگەیاندن لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۹ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، عابید عەلیزادە، خەڵکی تیکاب لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە بەرژەوەندیی خەڵک، گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبەر و فەرهەنگ و زمانی کوردی و بابەتە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە چالاکیی دەکرد. 

جێگای ئاماژەیە کە، بەدواداچوونی بنەماڵەی عابید عەلیزادە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە