مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی شێرکۆ کانی سانانی، وێنەگر و چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

٢ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢٢:٥٤

هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥

شێرکۆ کانی سانانی، وێنەگر و چالاکی ژینگەپارێزی کورد و خەڵکی مەریوان پاش گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی چالاکانی ژینگەپارێزی و بەشداری لە «هەڵمەتی زاگرۆسانە» کە لە گوندی نێ بەڕێوەچووە، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٢٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، شێرکۆ کانی سانانی، وێنەگر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان و لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە پاش گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی هەڵمەتی زاگرۆسانە کە لە گوندی نێ سەر بە مەریوان بەڕێوەچووە و لە کاتێکدا کە لە نێو کافەیەکدا بووە، بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی ئەنجام دراوە.

«هەڵمەتی زاگرۆسانە» بەرنامەیەکە کە ساڵانە لە گۆڕەپانی ژینگەپارێزیدایە کە لەلایەن ڕێکخراوە مەدەنییەکان، وەک ڕێکخراویی سەوزی چیا، بە ئامانجی ئاگایی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی پارێزگاری لە ژینگەی زاگرۆس لە کاردانەوەی هەڕەشەگەلێکی بەرین وەک ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەستەکان، گۆڕان و بەکارهێنانی زەوی دارستانەکان، پەرەپێدانی کانگاکان، درووست کردنی بەنداو و وەبەرهێنانەوەی ناپایەدار لە سامانە سرووشتییەکان، بە بەشداری خۆبەخشی خەڵک بەڕێوە دەچێ.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی هەڵگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە