کرماشان؛ ئومید باقری، وێنەگر و چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کرا

٢٣ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢٣:٣٧

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

ئومید باقری، وێنەگر و چالاکی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری شاباد لەلایەن هێزە حوکوومییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە نێوان ڕێگەی کرماشان بۆ پاوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، ئومید باقری، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شابادی سەر بە کرماشان دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومید باقری لە کاتێکدا لە کرماشانەوە بەڕەو پاوە دەچوو، لە خاڵێکی کاتیی پشکنین و ڕاوەستاندا ڕاگیرا و پاشان دەستبەسەر کرا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە