روانسەر.. خۆکوژیی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ
٢ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠٣:٥٧
هەنگاو: لە درێژەی دیاردەی خۆکوژیی ژنان لە کوردستانی رۆژهەڵات، ژنێکی دیکەی کورد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ ڕەزبەر، ژنێك بەناوی "شیرین- ح"خەڵکی ئاوایی "بناوەچکۆ" سەربە شاری روانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنێری هەنگاو لەشاری روانسەر رایگەیاند کە ئەو ژنە کوردە لە رێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیای خۆی هێناوە.
شیرین ٢٨ ساڵە و دایکی ٢ منداڵ بووە کە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.
جێگای ئاماژەیە کە هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ رزگارکردنی شیرین بێ ئاکام ماوەتەوە و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانەی شاری کرماشان گیانی لەدەست دەدەات.