کامێران؛ خۆکوشتنی کچێکی قوتابی بەهۆی دەستنەڕۆشتوویی بنەماڵەکەی بۆ دابینکردنی تێچووەکانی زانکۆ

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٠:٥٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

کچێکی خەڵکی کامێران بەناوی سایان تەوانگەری، دوای دەرچوونی لە تاقیکاریی وەرگرتنی خوێندکاری مامۆستا لە زانکۆی فەرهەنگیان بەهۆی ئەوەی بە "ناتوانی ماڵیی بنەماڵەکەی بۆ دابینکردنی تێچووەکانی زانکۆ" ڕاگەیەندراوە، هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (١٣ی جولای ٢٠٢٤)، سایان تەوانگەری تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "وشترمل" سەر بە بەشی مووچێشی شاری کامێران لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو قوتابییە ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو، بە خواردنی حەبی "ترامادۆل" هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گواستراوەتەوە.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە باوکی سایان ئالوودەی ماددەی هۆشبەرە و دوای دەرچوونی کچەکەی لە تاقیکاریی تایبەتی فەرهەنگیان بە کچەکەی کوتووە کە ناتوانێت تێچووی زانکۆکەی دابین بکات و هەر بۆیەش ناوبراو هەوڵی خۆکوشتنی داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە