سەقز.. خۆکوژی ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ

١٢ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٣:٤٣
هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١١ی سەرماوەز، ژنێکی گەنجی خەڵکی سەقز بەناوی "نەرگس قادرزادە" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری"هەنگاو" لەشاری سەقز وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەوالە ڕایگەیاند کە نەرگس تەمەن ١٨ ساڵ و ماوەی ساڵێک بووە کە لە مێردەکەی جیا بووەوە و لەماڵی باوکی دەژیا. یەکێک لە نزیکانی نەگس قادرزادە بە هەواڵنێری "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە نەرگس بە هۆی کێشەی خێزانی و لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە