کرماشان .. خۆکوژی پیرەژنێکی ٨٤ ساڵە بەهۆی هەژارییەوە

١٣ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٩:٤٠
هەنگاو: پیرەژنێکی کورد لە کرماشان بە هۆی هەژارییەوە هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، پیرەژنێکی تەمەن ٨٤ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری هەنگاو لەشاری کرماشان ناسنامەی ئەو ژنەی "مینا . م"  ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پیرەژنە کوردە بەهۆی هەژاری و دەستکورتی و لەڕێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەمان سەرچاوە رایگەیاند کە ناوبراو لەماوەی ساڵی رابردوودا چەندین جاری دیکە هەوڵی خۆکوژی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە