خۆکوژی ژنێکی گەنج لەشاری شنۆ

١٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٢:٥٨
هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی شنۆ هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار، ژنێکی گەنجی خەڵکی شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری شنۆ ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٣٤ ساڵانەی " سومەیە ئازەریون" و دایکی دوو منداڵ ڕاگەیاند. بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەسەرەتای مانگی بەفرانبارەوە ٥ ژنی کورد هەوڵی خۆکوژییان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە