خۆکوژیی کچە خوێندکارێکی مەهابادی + وێنە

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:٤٧
هەنگاو: کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، "پەریا محەممەد شێخە" کچە خوێندکاری کوردی خەڵکی مەهاباد پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، لە ڕێگەی هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە بەهۆی ناکۆکیی لەگەڵ مێردەکەی بەناوی "میلاد. ب" دەستی داوەتە خۆکوژی.
پەریا چوار مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە