خۆکوشتنی خوێندکارێکی کورد پاش دەرکرانی لە زانکۆ

٢٢ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٢:١٠
هەنگاو: خوێندکارێکی کورد پاش ئەوەی لە زانکۆ دەرکرا، خۆی کوشت. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی کورد، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان، بەهۆی دەرکرانی لە زانکۆ، خۆی هەڵواسی. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوانەوە ناوی ئەو خوێندکارە کوردەی ''عەبدولسەلام خوشامەن'' خەڵکی گوندی ''دەل'' و دانیشووی شارۆچکەی ''جووجەسازی''ی مەریوان ڕاگەیاند. ناوبراو ٥ ساڵە لە زانینگەی پزیشکیی تەورێز سەرقاڵی خوێندن بووە کە لەلایەن بەرپرسانی زانینگەوە بە بیانووی هەبوونی ڕوانگەی سیاسی‌ دەرکراوە و لە مافی خوێندن بێ‌بەشیان کردووە. عەبدولسەلام پاش دەرکرانی تووشی خەمۆکی بووە و سەرەنجام شەوی ڕابردوو، پاش خواردنی ٣٠ حەب لە ماڵی باوکی، خۆی هەڵواسی. باوکی ئەو خوێندکارە کرێکارە و لە ڕێگای کرێکارییەوە تێچووی خوێندنی منداڵەکەی دابین کردبوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە