خۆکوژی ژنێکی ٤٥ ساڵە لە شنۆ

٩ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٤:٤٢
هەنگاو: ژنێکی خەڵکی شاری شنۆ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەئەنجامدا گیانی لە دەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنخ‌شەممە ٥ی ڕەشەممە، ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی گوندی "کانی سپی" شنۆ لەرێگەی خۆستووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری شنۆ ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٤٥ ساڵەی "ساڵحە پەیغامی" کچی حەیدەر ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بەهۆی کێشەی خێزانی و هەژارییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی. ناوبراو ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەممە، بە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە (٩٥%) لەیەکێک لەناوەندە درەمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لە دەست دا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە