سەردەشت.. کۆڵبەریک رەقی بردەوە + وێنە
١٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٦:٠٤
هەنگاو: سەرما گیانی کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشتی ئەستاند.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، شەوی یەکشەممە ١٥ی ڕەشەممە، ٣ کۆڵبەری کورد تووشی سەرمابردووییی بوون و لەئنجامدا کەسێکیان گیانی لە دەستدا.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە "کاروان رەشکە" تەمەن ١٧ ساڵ راگەیاند.
دۆخی جەستەیی دوو کۆڵبەری دیکە باش ڕاگەیندراوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
ئەو سێ کۆڵبەرە لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە لە چیاکانی دوپزە سەر بە ناوچەی بێورانی سەردەشت تووشی ئەو ڕوداوە بوون.