سنووری مەریوان؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە ناوی مادێح کرمانی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٧:٠٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

کۆڵبەرێکی کورد و خەڵکی مەریوان بە ناوی مادێح کرمانی، سێ ڕۆژ پێش لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری باشماخ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کوژراوە و تەرمەکەی دوای سێ ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مادێح کرمانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٢٨ی جولای ٢٠٢٦)، لە سنووری باشماخی مەریوان کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرە لە بەشی سەرییەوە فیشەکی بەرکەوتووە. دوای تەقەکردنی هێزە چەکدارەکانی ئێران،  تەرمەکەی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا و بنەماڵەکەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەکیان لەسەر سرنوشت و شوێنی ڕاگرتنی تەرمەکەی نەبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژ، هێزە حکوومەتییەکان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە داوایان لە بنەماڵەی کرمانی کردووە کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان سەردانی نەخۆشخانەی بووعەلی بکەن و بنەماڵەکە دوای ئەم پەیوەندییە لە گیانبەختکردنی کوڕەکەیان ئاگادار بوونەتەوە.

مادح کرمانی، خێزاندار، باوکی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی «خێرئاوا» و دانیشتووی شاری مەریوان بوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە