كوژران و برینداربوونی دوو كاسبكار لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان

٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٣:٢٠

هەنگاو؛ شەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

كاسبكارێكی كورد و خەڵكی بانە بە ناوی ئیبراهیم پیرزاد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان كوژرا و كاسبكارێكێ دیكە بە ناوی شاهۆ كانك سێو بە سەختی بریندار كراوە. ئۆتۆمبێلی ئەم دوو هاووڵاتییە لە كاتێكدا هیچ بارێكی پێ نەبووە لە لایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە.

بە پێی ڕاپۆرتیگەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥، هێزە ئینتزامییەكان لە ڕێگای ناوچەی سنووریی “سارداو”ی شاری بانە ئۆتۆمبێلێكی كاسبكارێكیان بە بێ هیچ ئاگادارییەكی پێشوو داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە ناو ئیبراهیم پیرانزاد و تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵكی گوندی بێلوێ گیانی لە دەست داوە و هەروەها یەكێك دیكە كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكە بە ناوی شاهۆ خەڵكی گوندی كانێ سێو لە بەدی شانەكانی بە سەختی بریندار بووە و بارودۆخی جەستەیی ناوبراو ناجێگیرە.

هەنگاو زانیویەتی كە، هێزە ئینتزامییەكان بە بێ هیچ ئاگادارییەكی پێشوو و لە كاتێكدا ئۆتۆمبێلی ئەم دوو گەنجە هەڵگری هیچ جۆرە بارێك نەبووە دراوەتە بەر گوللە.

شایانی باسە كە شەوی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆر لە بنەماڵەی ئەم دوو گەنجە لە بەرامبەر بینای فەرمانداریی بانە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە