دوایین پۆستی فەیسبووکی کۆڵبەرێکی کورد: خوایە ئەم ڕۆژانە بۆ هێندە ژیان دژوارە

١٧ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢٣:١٧
هەنگاو: دوایین پۆستی کۆڵبەرێکی ١٧ ساڵە کە بەهۆی سەرمابردوویی‌یەوە گیانی لە دەست دا، پەرچەکرداری بەرینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێ کەوتەوە. "خوایە بۆ ژیان ئەم ڕۆژانە هێندە دژوارە"، دوایین نووسراوەی فەیس‌بووکی "کاروان ڕەشکە"یە کە لەگەڵ وێنەیەکی خۆی لەنێو بەفردا بڵاوی کردووەتەوە. ئەو کۆڵبەرە لاوە لەوانەیە بیری لەوە نەکردبێتەوە کە پاش دوو حەفتە ئەو نووسراوەیە بەم چەشنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست بە دەست بگەڕێ. کاروان ڕەشکە تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارستانە بەهۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا. بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ١٢ کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە