خۆکوژیی ژنێکی تەمەن ۲۲ ساڵ لە مەریوان + وێنە

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٠:٣٢
هەنگاو: کێشە و ئاریشەی بنەماڵەیی، خۆکوژیی ژنێکی لاوی لێ کەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕ، کچێکی تەمەن ۲۲ ساڵەی خەڵکی مەریوان بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کچەی ''دنیا دادگوستەر'' ڕاگەیاندووە کەلە ماڵی باوکی، هەڵکەوتوو لە گەڕەکی مووسکی شاری مەریوان، دەستی داوەتە خۆکوژی. بەوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، ئەو ژنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی‌یەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە