خۆکوژیی پیرەژنێکی ۶٢ ساڵە لە تیکاب

٢٠ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٦:٠٧
هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوژیی ژنانی کورد، پیرەژنێکی تەمەن ۶٢ ساڵ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، پێرەژنێکی خەڵکی شارستانی تیکاب، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو ژنە کوردەی ''زەینەب سەحرایێ'' ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو ئەو پیرەژنە بەهۆی نەداری و تەنگدەستی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. زەینەب لەنێو ماڵی خۆیدا لە گوندی ''ساری قوڕخان'' دەستی داوەتە خۆکوژی.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە