خۆکوشتنی ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە دێولان+ وێنە

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٨:٤٦

هەنگاو: ژنێکی گەنج بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژ، ژنێکی خەڵکی دێولان، لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری دێولان ناسنامەی ئەو ژنە “سومەیە وەیسی”، تەمەن ٢٠ ساڵان و خەڵکی ئاوایی (گدمیران سەروو) ڕایگەیاندووە.

ئەم ژنە گەنجە، دایکی کۆرپەیەکی ١٥ مانگانە و بەهۆی کێشە لە گەڵ هاوسەرەکەی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە