خۆکوشتنی ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە بۆکان

٩ خەرمانان ٢٧١٧، ٠١:٢١
هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسی. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان، ژنێک بە ناسنامەی "نیگار شەریفی" تەمەن ٢٢ ساڵ و کچی جەماڵ، لەشاری بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە. ناوبراو ٥ ساڵ پێش لەگەڵ کەسێک بەناوی "فەرزاد ئەحمەدی" ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە