بە شوودانی زۆرەملی خۆکوژی ژنێکی تەمەن ١٦ ساڵی لێکەوتەوە
![](/archive/wp-content/2017/10/Screen-Shot-2017-10-26-at-11.57.40-PM.png)
٥ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٠٩
هەنگاو: هەنگاو:بوکێکی تەمەن شازدە ساڵ کە بە زۆری بنەماڵەکەی بە شوو درابوو، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکام دا گیانی لەدەست داوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" و بە پشت بەستن بە هەواڵدەرییە لۆکاڵیەکان، فەرماندەی پاسگایی ئینتیزامی ئاوایی تەنگە سیاو شاری کوهدەشت ڕایگەیاندووە: ''بوکێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە دانیشتویی ئاوایی چلە بان بووە، ڕۆژی چوارشەمە(٣ی خەزەڵوەر/ ٢٥ی ئۆکتۆبر)، بەهۆی کێشەی بنەماڵیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
س ئازادبەخت لە درێژەدا وتوویەتی: 'ئەم بوکە کە سێ مانگ بە سەر زەماوەندەکەیی تێپەڕیوە، بە هۆی ئەوەیکە بە زۆری بنەماڵەکەی بە شوو دراوە، ئێوارەی چوارشەممە لە کاتێک دا کەس لە ماڵەوە نەبووە، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەم کچە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.