خۆکوشتنی ژنێکی سنەیی لە شاری دێولان
٥ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٤:٣٩
هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی هەینی (٣ی سەرماوەز/٢٤ نۆڤەمبەر) ژنێکی گەنجی لە شاری دێولان بە ناوی (ئەمیرە جەهانیان) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمیرە کە تەمەنی ٣١ ساڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
ئەم ژنە گەنجە خەڵکی شاری سنەی بووە و مانگێک پێش ژیانی هاوبەشی لەگەڵ کەسێک بە ناوی( ا.ت) خەڵکلی دێولان پێک هێنابوو.