سینگی کۆڵبەرانی کورد ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێرن

٣٠ سەرماوەز ٢٧١٧، ٢١:٠٠

هەنگاو: دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی بانە و پیرانشار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا و سینگیان بووە ئامانجی ئەو هێزانە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕؤ پێنج شەممە (٣٠ی سەرماوەز . ٢١ی دێسامبر)، کۆڵبەریکی خەڵکی بانە بەناوی ؛کارساز عەزیزی“ تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی مەحموود، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”نەنووڕ“ی ئەو شارە بە سەختی بریندار بوو.

کارساز خەڵکی گوندی ”کێلێ“ی بانە بووە و سینگی بووەتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیندراوە.

هەروەها، ئێوارەی رۆژی سێ شەممە(٢٨ سەرماوەز/١٩ دیسامبر)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی “کانی خوا” کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گووللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکیان “مستەفا خزری” تەمەن ٣٧ ساڵ کوری عوسمان و خەڵکی ئاوایی (کەوپەڕ)ی ئەو شارە بە سەختی بریندار کرد کە گوللە بەر سینگی کەوتووە و ناری تەندروستی ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە