برینداربوونی سی کۆڵبەر لە سنووری بانە

١ بەفرانبار ٢٧١٧، ٢٠:٣٥

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (٣٠ی سەرماوەز / ٢١ی دیسامبر)، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”نەنۆڕ“ی شاری بانە دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری بانە ناسننامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی ”مێهدی ئەحمەدپوور“ تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی ”بڕوێشکانێ“ و ”کارساز عەزیزی“ تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی ”کێلێ“ ڕاگەیاندووە.

مێهدی پشتی و کارسازیش سینگی بە گولە پێکراوە و باری تەندروستییان ناجێگیرە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

لەلایەکی دیکەوە و شەی هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ئاوایی ”سیاومە“ی بانە بەناوی ”عادڵ محەممەد پوور“ نە ناوچەی سنووری ”زەڵی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراوە .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە