کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا
هەنگاو: کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو خەڵکی هەورامان لە کاتی کۆڵبەری تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لەدەست دا.
١٤ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٣٨
هەنگاو: کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو خەڵکی هەورامان لە کاتی کۆڵبەری تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لەدەست دا.
بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” کاتژمێر ١٢ شەوی ڕابردوو چوارشەممە (١٣ پووشپەڕی ٢٨١٧/ ٤ ژوئیەی ٢٠١٨) کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو خەڵکی شاری نۆدشە بە ناوی “مەنسور سۆهرابی” لە کاتی کۆڵبەری تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست دا.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری نۆدشە ڕایگەیاند ئەو کۆڵبەرە لە ناوچەی “هامنەهۆ” تووشی جەڵتە بووە و پێش لە گەیاندنی بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گیانی لەدەست داوە.
کۆڵبەریکی هاوڕێی مەنسوور بە هەنگاوی ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بە هۆی زەختی زۆری کارکردن و کۆڵبەری و بەساڵاچوویی تووشی جەڵتەی دڵ بووە.