برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵی بانە

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢٢:٣٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە سەر ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی گۆران خدری  و بەختیار ئەمینی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران و تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی شەوی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٤ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، گۆران خدری، کۆڵبەری خێزاندار و باوکی کچێک، خەڵکی گوندی «نیزەڕۆ»ی سەر بە بانە، لە خاڵی سنووریی هەنگەژاڵ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران. ناوبراو لە بەشی ڕان بە سەختی بریندار بووە و بە مەبستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبیی بانە گواستراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ ، بەختیار ئەمینی، کۆڵبەری خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، خەڵکی گوندی «دۆسینە»ی سەر بە بانە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵ بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵە بە سەختی لە بەشی قاچ برینداری بوو. ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبیی بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە