نەوسوود/ برینداربوونی سێ کۆڵبەری مێرمنداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت

سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ بەناوەکانی سرووش ئیبراهیمی، نیما ڕەحیمی، و پارسا (نازناوی نەزانراو)، خەڵکی نەوسوود سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چ

١ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٤:٠٣


هەنگاو: یەکشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ بەناوەکانی سرووش ئیبراهیمی، نیما ڕەحیمی، و پارسا (نازناوی نەزانراو)، خەڵکی نەوسوود سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٢ی جولایی ٢٠٢٣)، سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، بەناوەکانی پارسا (نازناوی نەزانراو) خەڵکی گوندی شێخان؛ نیما ڕەحیمی خەڵکی گوندی تەشار و هەروەها سرووش ئیبراهیمی دانیشتووی شاری نەوسوود، کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت و برینداربوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کۆڵبەرە لاوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوەنەتەوە و دۆخی تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە