برینداربوونی کۆڵبەرێکی منداڵ لە سنووری شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

دیاکۆ محەممەدی، کۆڵبەرێکی منداڵ خەڵکی شاری دیواندەرە لە سنووری سەیرانبەندی شاری بانە بە تەقەی ڕا

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٠٩:٣١

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دیاکۆ محەممەدی، کۆڵبەرێکی منداڵ خەڵکی شاری دیواندەرە لە سنووری سەیرانبەندی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، دیاکۆ محەممەدی، کۆڵبەرێکی منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە لە سنووری سەیرانبەندی شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە چەکی ساچمەیی بریندار کرا.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٤ جەنیوەری ٢٠٢٤)، محەممەد ئەمین ڕۆستەمی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە سەختی بریندار کرا و بارودۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیرە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەری ئەمساڵدا ٥٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون کە ٦ کەسیان منداڵ بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە