برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، سێ کەسیان منداڵن

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار کۆڵبەر کە سێ کەس لەوان منداڵن بە ناوەکانی نەبی وەیسی، ئارەش کەریمی، نەوید ئەعزەمی و سالار مورادی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ن

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:١٥

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار کۆڵبەر کە سێ کەس لەوان منداڵن بە ناوەکانی نەبی وەیسی، ئارەش کەریمی، نەوید ئەعزەمی و سالار مورادی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە لێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندارکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرە سەرەتایییەکانی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٤ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، دوو کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی ئارەش کەریمی و نەوید ئەعزەمی لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری نەوسوود بە لێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندارکران.

ئەو دوو کۆڵبەرە سەریان بە سەختی بریندارکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی نەوسوود گواستراونەتەوە.

هەر لەو ڕۆژەدا، منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی شاهۆی سەر بە شاری ڕوانسەر بەناوی سالار مورادی، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتی بریندارکراوە. ئەو کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی کراوەتە ئامانج.

لە لایەکی دیکەشەوە، شەوی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی جەنیوەری)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بەناوی نەبی وەیسی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بەسەختی بریندارکراوە. ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندار و باوکی منداڵێکە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە