برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، یەکێکیان منداڵە

ئارمان قاسمی، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، ئاروین ڕەشیدی، تەمەن ١٩ ساڵ، کارۆ تەجروبەکار، محەممەد وەیسی، چوار کۆڵبەری خەڵکی سەقز و زاهیر (ناوبانگ نادیار)،

٩ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٠٩:٣١

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٩یی سەرماوەزی ٢٧٢٣

ئارمان قاسمی، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، ئاروین ڕەشیدی، تەمەن ١٩ ساڵ، کارۆ تەجروبەکار، محەممەد وەیسی، چوار کۆڵبەری خەڵکی سەقز و زاهیر (ناوبانگ نادیار)، کۆڵبەری خەڵکی بۆکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکومەتییەکان بەسەختی بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، ئارمان قاسمی، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بەناوی کارۆ تەجروبەکار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری بانە بریندارکران.

پێشتر واتە ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٣، ئاروین ڕەشیدی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکرا.

هەروەها ئێوارەی شەممە ٥ی سەرماوەزیش، دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی محەممەد وەیسی، خەڵکی سەقز و زاهیر(ناوبانگ نادیار)، خەڵکی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکرابوون.

ئەو پێنج کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانییانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. لەو بەینەدا، زاهیر، کۆڵبەری خەڵکی بۆکان نەشتەرگەری بۆ کراوە و بارودۆخی ئاروین ڕەشیدیش لە نەخۆشخانەی شەفای سەقز ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە