جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراوی بەلووچ و کورد لە بەندیخانەی ناوەندی بیرجەند

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی بەلووچ و کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی نا

٧ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٢:٠٢

 

هەنگاو: پێنجشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی بەلووچ و کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندی بیرجەند ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور جێبەجێ کرا. ناسنامەی دوو بەندکراوی بەلووچ بە ناوەکانی ئیسماعیل قادر مەقام و ئەحمەد گورگیچ و بەندکراوی کورد محەممەد حەساری ڕاگەیەندراوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٧ دیسەمبەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی ئیسماعیل قادر مەقام، ٣٢ ساڵ و خەڵکی زاهیدان، ئەحمەد گورگیچ ٣٠ ساڵە و خەڵکی زابۆل و محەممەد حەساری تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی کەنگەڤەر سەر بەپارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجی کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە بەندکراوێکی دیکەی کورد کە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایبوویەوە، سزای سێدارەکەی بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە و لەوانەیە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو جێبەجی بکرێت.

ئیسماعیل قادر مەقام، ئەحمەد گورگیچ و محەممەد حەساری ماوەی چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە، سزای سێدارەی ئەم سێ کەسە بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان بووە و مافی ئاخرین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان پێ نەدراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی هەواڵی سێدارەی ئەم کەسانەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە