لەسێدارەدانی لانی کەم ١٠ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤

لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤دا لانی کەم سزای سێدارەی ١٠ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ئامارە ب

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٣:٣١


هەنگاو: هەینی، ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤دا لانی کەم سزای سێدارەی ١٠ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە ٧٤ بەندکراو لەسێدرە درابوون، ٦٤٪ کەمی کردووە.

هەنگاو لەسەر ئەو بڕوایەیە کە بە هۆی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران، ژمارەی جێبەجێکرانی سزای سێدارە کەمی کردووە و دوای تەواوبوونی ئەو پرۆسە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی سێدارە لە ئێراندا بەهێزە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤دا لانی کەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ١٠ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمار کراوە.. شایانی باسە کە ناسنامەی ٩ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤دا سزای سێدارەی ٣ بەندکراوی تورک و بەندکراوێکی کورد جێبەجێ کراوە. هەروەها لەو مانگەدا دوو هاووڵاتیی ئەفغانستان و عێراق لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

مانگی ڕابردوو سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بە ناوی هاجەر ئەتابەکی کە خەڵکی تەورێز بووە، لە بەندیخانەی ناوەندیی قەزوین جێبەجێکراوە.


لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارە دراون لە بەندیخانەکانی پارێزگاکانی قەزوین و زەنجان بووە کە لە هەر کامیان دوو حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەکانی پارێزگاکانی ئورمیە،. ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەردەبیل، قوم، ئیسفەهان و هەمەدان هەر کامەیان یەک کەس لەسێدارە دراون.


لە کۆی ١٠ بەندکراوی لەسێدارەدراو لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، یەک کەسیان کە دەکاتە ١٠٪ لە سەرچاوە و هەواڵدەری و ماڵپەڕەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئێراندا بڵاو کراوەتەوە.


جیاکردنەوە بەپێی تۆمەتی سەپێندراو

سەرجەم ئەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو لە ئێراندا لەسێدارە دراون، بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و هەروەها بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەیان بەسەردا سەپاوە.


کوشتنی بەئەنقەست: ٥ حاڵەت
تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ٥ حاڵەت


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە