لەسێدارەدانی لانی کەم ٧٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤

لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لانی کەم سزای سێدارەی ٧٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. لەو ماوەیەدا سزای سێدارەی لانی

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٠٠:٢٨

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لانی کەم سزای سێدارەی ٧٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. لەو ماوەیەدا سزای سێدارەی لانی کەم ٧ بەندکراوی سیاسی و ئایینی جێبەجێ کراوە کە دەکاتە ٤٦٪ کۆی گشتیی لە سێدارە دراوانی ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە سەرانسەری ئێراندا.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لانی کەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٧٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمار کراوە. لەم ژمارەیە ٤٦ بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دراون. شایانی باسە کە ناسنامەی ٧٣ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا سزای سێدارەی ٣٤ بەندکراوی کورد کە دەکاتە ٤٦% کۆی گشتیی ئاماری لە سێدارە دراوانی ئەم مانگە و٧ بەندکراوی تورک کە دەکاتە ٩.٥٪ کۆی و ٥ بەندکراوی بەلووچ کە دەکاتە ٦.٪ی کۆی حاڵەتەکان، لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراون. لەو مانگەدا دوو هاووڵاتیی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

لەم ماوەیەدا سزای سێدارەی لانی کەم ٧ بەندکراوی سیاسی و ئایینی جێبەجێ کراوە کە ٦ کەسیان سیاسی و کەسێکیشیان ئایینی بووە. هەروەها سزای سێدارەی ژنێکیش لە بەندیخانەی سەبزەواری پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی جێبەجێ کراوە.

لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدراون لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە ٣٢ کەس تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەکانی پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی ٧ کەس، هەمەدان ٦ کەس، فارس و گیلان هەرکامیان ٤ کەس لە سێدارە دراون.

لە کۆی ٧٤ بەندکراوی لەسێدارەدراو لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ١٢ کەسیان کە دەکاتە ١٦٪ لە سەرچاوە و هەواڵدەری و ماڵپەڕەکانی سەر دەزگای دادوەریی ئێراندا بڵاو کراونەتەوە.

 

جیاکردنەوەی بەپێی تۆمەتی سەپێندراو

زۆرترین ڕێژەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە کە ٤٦ بەندکراوە و دەکاتە ٦٤٪ کۆی گشتیی لە سێدارە دراوانی ئەم مانگە لە بەندیخانەکانی ئێراندا.

تۆمەتی سیاسی و ئایینی: ٧ کەس.

کوشتنی بەئەنقەست: ١٦ حاڵەت

تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ٤٦ حاڵەت

تۆمەتی دزیی چەکدارانە: ٥ کەس.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە