ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوی ئەحمەد حائێری و سەلمان سەلیمی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدا

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٥:٣٨

 

هەنگاو، چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوی ئەحمەد حائێری و سەلمان سەلیمی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوی سەلمان سەلیمی و ئەحمەد حائێری خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی شاری هەمەدان (بەندیخانەی ئەڵوەند) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرکران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاونەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە