جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئەردەبیل

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی سەڵماس بەناوی ئیرەج پاکی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی ب

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١١:٢٣

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی سەڵماس بەناوی ئیرەج پاکی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٩ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئیرەج پاکی خەڵکی گوندی "ستوونڕەش"ی سەر بە شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیرەج پاکی شەش ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دادوەری ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە