جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی قەزڵحیسار

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەی بەسەرد

٨ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٢:٢٤

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قەزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٨ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەدڕەزا قوربانی و تەمەن ٤٥ ساڵ، لە بەندیخانەی قەزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ناوبراو پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کەرەجەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

شایانی باسە کە بەندکراوێکی دیکە بە ناوی حوسێن هەواسیزادە و خەڵکی شاری کۆیەشت، لەگەڵ محەممەدڕەزا قوربانی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە گواستراونەتەوە و جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە بە شێوەی کاتی هەڵوەشاوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە ڕاگەیاندنە حکومەتییەکانی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە